| هۆستگه ماڵئاوایی له كڕیارانی ده‌كات كۆمپانیای هۆستگه كه ساڵانێكه له بواری دابینكردنی هۆست و تۆماركردنی دۆمه‌ین دا بۆ كوردانی ده‌ره‌وه و نێوخۆی كوردستان چالاك بووه، له ڕێكه‌وتی ٢٠٠٩/٦/١ دا كۆتایی به هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆی ده‌هێنێت و چیتر له‌و بواره بازرگانییه‌دا چالاك نابێت. چه‌ند زانیارییه‌ك بۆ ئه‌و كڕیاره به‌ڕیزانه‌ی كه له هۆستگه دۆمه‌ین/ هۆستیان هه‌یه، تا ئه‌و كاته‌ی كه پاره‌ی ڕاژه‌كانتان دراوه، ئێمه به به‌رده‌وامی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پرسیاره‌كانتان ده‌بین و هاوكاریتان ده‌كه‌ین، پاش ته‌واوبوونی كاتی پاره‌دراو، هۆستگه ناتوانێ به‌رده‌وام بێت له خانه‌خوێكردنی ماڵپه‌ڕه‌كانتان و پێویست ده‌بێت خانه‌خوێی نوێ بدۆزنه‌وه بۆ ماڵپه‌ره‌كانتان. سووپاس و ڕێزی بێ كۆتایی بۆ هه‌موو ئه‌و كڕیاره به‌ڕێزانه‌ی كه تا ئێستا هۆستگه‌یان به كۆمپانیای خۆیان زانیووه و جێی باوه‌ڕیان بووه. ستافی هۆستگه |